له سۆران 256 قوتابخانە و باخچەی ساوایان بەڕووی قوتابیاندا كرانەوە

له سۆران 256 قوتابخانە و باخچەی ساوایان بەڕووی قوتابیاندا كرانەوە
سەرپەرشتیاری یەكەمی پەروەردەی سۆران، رایدەگێنێت، ئەمڕۆ لە سۆران سەرجەم قوتابخانە و باخچەی ساوایان بەڕووی قوتابیاندا كرانەوە.



م.حیكمەت سەلمان، سەرپەرشتیاری یەكەمی پەروەردەی سۆران، راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ 1-10-2016 سەرجەم قوتابخانەكان و باخچەی ساوایان بەڕووی قوتابیاندا كرانەوە و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە لە سنوورەكە ئامادەی دەوامی یاسایی خۆیان بوون، پێمان وایە بایكۆتكردن چارەسەری كێشە و گرفتەكان ناكات و زیانیش بە قوتابیان دەگات، داواكاریشین لە حكوومەتی هەرێم، هەوڵ و ماندووبوونی مامۆستایانیان لەبەرچاو بێت و بۆ دابینكردنی پێداویستی و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانیان ئاوڕی جدی لە گرفتی مامۆستایان بدەنەوە."



سەرپەرشتیاری یەكەمی پەروەردەی سۆران، گوتیشی، "لە سنووری قەزای سۆران (265) قوتابخانە و باخچەی ساوایان هەیە و وەك ساڵانی رابردوو بەڕووی قوتابیان و منداڵاندا كراونەتەوە."





باسنيوز
Top