سەرۆك بارزانی بە مەرج داوەتێکی ئوسامە نوجەیفی قبوڵ دەکات
رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا لەزاری سەرچاوەیەکی نزیکەوە رایدەگەیەنێت، کە رۆژی پێنجشەممە 29ـی ئەیلوول، ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی ئیئتیلافی موتەحیدون بە سەرۆك بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، کە دەیەوێ ئێوارەخوانێک لەسەر شەرەفی بارزانی ئامادەبکات.
لە وەڵامەکەیدا، سەرۆك بارزانی ئاماژە بە نزیکیی رزگارکردنەوەی شاری مووسڵ دەکات و بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە بە نوجەیفی راگەیاندووە، ئەو ناتوانێ ئەو داوەتە قبوڵ بکات، تەنیا لە ماڵەکەی ئوسامە نوجەیفی لە مووسڵ، داوەتەکە قبوڵ دەکات.
رۆژی پێنجشەممە 29ـی ئەیلوولی 2016، مەسعود بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسیی کوردستانی باشوور، بۆ تاوتوێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، داهاتووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، سەردانی شاری بەغدای کرد.
باسنیوز
