توركيا؛ داخستنی ژمارەیەک تەلەڤزیۆن و رادیۆی كوردی ناڕەزایەتی لێکەوتەوە

توركيا؛ داخستنی ژمارەیەک تەلەڤزیۆن و رادیۆی كوردی ناڕەزایەتی لێکەوتەوە
بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی تورکیا 12 تەلەڤزیۆن و 11 رادیۆ، کە زۆربەیان بە کوردی پەخشیان دەکرد، داخران. بڕیارەکە کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بە بڕیاری بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا 12 تەلەڤزیۆن و 11 رادیۆ لە توركیا و باكووری كوردستان داخراون، زۆربەشیان بە كوردی پەخشیان دەكرد، ئەوەش ناڕەزایەتی لەنێو كوردانی باكوور دروستكردووە.

ژمارەیەک لەو تەلەڤزیۆن و رادیۆیانەی کە داخراون، لە شارەکانی ئامەد و باتمان و چەند شوێنێکی دیکەی باکووری کوردستان پەخشیان دەكرد. لە هەمووشیان گرنگتر داخستنی تەلەڤزیۆنی زارۆ تیڤییە، کە تایبەت بوو بە پەخشکردنی فیلمی کارتۆنی منداڵان و گۆرانی.
رووداو -
Top