سه‌فین دزه‌یی: هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى موسڵ به‌شدارى ده‌كه‌ن
گوته‌بێژى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌شدارى له پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى شارى موسڵ ده‌كه‌ن، به گرنگیشى ده‌زانێت ئه‌و شاره كه نزیكه‌ى 50 كیلۆمه‌تر له هه‌رێمى كوردستانه‌وه دووره، ڕزگار بكرێت.
سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت :" له چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردوودا، كۆبوونه‌وه له سه‌ر ئاستى باڵاى سیاسی و سه‌ربازى له نێوان
هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدڕاڵ بۆ تاوتوێكردنى كار و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش به ئاراسته‌ى ڕزگاركردنى شارى موسڵ له ده‌ست داعش، ئه‌نجام دراوه".
سه‌باره‌ت به بارودۆخى سووریا، دزه‌یی ڕاى گه‌یاند :" ئێمه له كوردستان به دڵنیاییه‌وه باوه‌ڕمان به مافه‌كانى گه‌لى كورد له سوریا هه‌یه، هانى كوردانى سووریاش ده‌ده‌ین به‌شێك بن له پرۆسه‌ى سیاسی له‌و وڵاته".
له وه‌ڵامى پرسیارێكیشدا له باره‌ى به‌شداریكردنى سوپای توركیا له شه‌ڕى ڕزگركردنى موسڵ، گوتى :" تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك یان بڕیارێك، یان لێدوانێك له لایه‌نى توركییه‌وه له باره‌ى به‌شداریكردنیان له‌و شه‌ڕه، نییه".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه په‌یوه‌ندییه‌كى باش له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى توركیادا هه‌یه، هیچ هه‌ڵوێستێكى خراپ له لایه‌ن حكوومه‌تى توركیا بۆ كوردى عێراق نییه.
Bas News-
