ده‌روازه‌ی سیمالكا كرایه‌وه‌ و هاووڵاتییانیش خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن

ده‌روازه‌ی سیمالكا كرایه‌وه‌ و هاووڵاتییانیش خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن
بازرگان و ھاووڵاتییانی كۆبانی، خۆشحاڵیی خۆیان دەردەبڕن بە كردنەوەی دەروازەی سنووری سێمالكا، ئاماژەش بەوە دەكەن كە پێویستە كورد برایەتی نێوانیان بپارێزن و كەس بۆ كورد دۆستی راستەقینە نییە، ھاوكات ئاماژە بەوە دەكەن كردنەوەی ئەو دەرگە سنوورییە كێشەی كەمیی پێداویستییەكان ناھێڵێت.

ھەروەھا دەشڵێن پێویستە دەرگەكە بە كراوەیی بمێنێتەوە و نابێت كێشەی سیاسی كار بكاتە سەر جموجۆڵی بازرگانی و ناردنی پێداویستییەكان و ئاڵۆگۆڕ لە نێوان رۆژئاوا و باشووری كوردستان
Top