ورگی گه‌وره هۆكارێكی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاته
توێژینه‌وه نوێیه‌كه ده‌ڵێ هه‌ر زیادبوونێكی 4 ئینجی له كه‌مه‌ری پیاودا، ئه‌گه‌ری تووشبوونی به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات به رادده‌ی 13% زیادده‌كات.
زیادبوونی چێوه‌ی كه‌مه‌ری مرۆڤ هۆكارێكی رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ تووشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی، له‌وانه: نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، به‌رزه‌په‌ستانی خوێن، چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه و شه‌كره‌ی جۆری دوو.
پزیشكان ده‌ڵێن كه‌سێكی ورگ زل، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كێشیشی ئاسایی بێ، ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌و نه‌خۆشییانه زیادده‌كات.
به‌گشتی بۆ پیاوان كه‌مه‌رێكی 37 ئینج (94 سانتیمه‌تر) گونجاوه و له‌و ئاسته‌دا ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌و نه‌خۆشییانه‌ی ناوبران كه‌متره و له سه‌روو 40 ئینجه‌وه ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات زیادده‌كات.
پۆرتاڵی (مێنز هێڵس) توێژینه‌وه نوێیه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
