ورگی گه‌وره‌ هۆكارێكی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاته‌

ورگی گه‌وره‌ هۆكارێكی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاته‌
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی په‌یوه‌ندی ده‌بینێته‌وه‌ له‌نێوان ورگی گه‌وره‌ و ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ بڵاوترین شێرپه‌نجه‌ی پیاوان.

توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ ده‌ڵێ هه‌ر زیادبوونێكی 4 ئینجی له‌ كه‌مه‌‌ری پیاودا، ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات به‌ رادده‌ی 13% زیادده‌كات.

زیادبوونی چێوه‌ی كه‌مه‌ری مرۆڤ هۆكارێكی رێگه‌خۆشكه‌ره‌ بۆ تووشبوون به‌ چه‌ندین نه‌خۆشی، له‌وانه‌: نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، به‌رزه‌په‌ستانی خوێن، چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌ و شه‌كره‌ی جۆری دوو.

پزیشكان ده‌ڵێن كه‌سێكی ورگ زل، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كێشیشی ئاسایی بێ، ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌و نه‌خۆشییانه‌ زیادده‌كات.

به‌گشتی بۆ پیاوان كه‌مه‌رێكی 37 ئینج (94 سانتیمه‌تر) گونجاوه‌ و له‌و ئاسته‌دا ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌و نه‌خۆشییانه‌ی ناوبران كه‌متره‌ و له‌ سه‌روو 40 ئینجه‌وه‌ ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات زیادده‌كات.

پۆرتاڵی (مێنز هێڵس) توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

Top