پۆلیسی سلێمانی هەوڵی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی پوچەڵکردەوە

پۆلیسی سلێمانی هەوڵی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی پوچەڵکردەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هەوڵی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی پووچەڵکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە پەیجی فەرمی پۆلیسی سلێمانی، بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو (2016/9/29)، پاش ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرێکەوە هەواڵ دەدرێ بە بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (104)، کە لەلایەن دوو ماتۆرسکیلەوە ڕومانە، نەوت و بەنزین دادەنرێ لەژێر ئۆتۆمێلێکی جۆری (تویتا هایلۆکس) نزیک ڕێستۆرانتی حەم لە شەقامی سالم، دەستبەجێ مەفرەزەکانی فریاکەوتن دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە بۆ هەڵگرتنەوەو دەستگیرکردنی ماتۆڕسکیلەکان.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، خۆشبەختانە توانرا بێ هیچ زیانێک ڕومانەکە هەڵبگیرێتەوە بەر لەگەشتنی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، لە ئێستادا خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە، ئۆتۆمبێلەکە، ڕومانە و بەنزینەکە ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری کراوە بۆ لێکۆڵینەوە، گەڕان و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.







باسنيوز
Top