بارزانی : داوای سه‌ربه‌خۆییمان كردووه نه‌ك جیابوونه‌وه
له‌شاری به‌غدا شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى عێراق كۆبووه‌وه و دواتر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا كرا.
له‌میانه‌ی كۆنگره‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: " كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگمان ئه‌نجامدا و چه‌ند پرسێكمان تاوتوێكرد له‌وانه پرسی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش و ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ماون به‌تایبه‌تی له سنووری پارێزگای مووسل و ڕێككه‌وتن له‌وباره‌یه‌وه له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌یه به پشتگیری سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان ده‌بنه‌وه و له ڕووی سه‌ربازییه‌وه پلانه‌كه ئاماده‌یه و له دوای ئازادكردنیش هاوئاهه‌نگییه‌كی زۆر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان".
بارزانی سه‌باره‌ت به دۆخ و كێشه ئابوورییه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه به هاوكاری هه‌ردوولا ئه‌و كێشه‌یه تێپه‌رێنن و گفتوگانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش به‌رده‌وامی هه‌بێت.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی : "شاندێكی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌چێته به‌غدا و به‌چوونی ئه‌و شانده هه‌وڵ ده‌درێت رێككه‌وتنێكی گشتی بدۆزرێته‌وه".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى عێراق عه‌مار گوتی: "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتین كه ته‌نیا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت و پێویسته گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامی هه‌بێت و پێویستمان به شاند و لیژنه‌ی زۆر هه‌یه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان مه‌سعود بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "هه‌رێمی كوردستان داوای سه‌ربه‌خۆیی كردووه نه‌ك جیابوونه‌وه و ئه‌مه دوو ده‌سته‌واژه‌ی جیایه و ئه‌و بابه‌ته نابێت به‌بێ له‌یه‌ك گه‌یشتن بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی ئاخۆ نیازپاكییه‌ك له‌لایه‌ن به‌پرسیانی عێراقه‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بارزانی گوتی: "به دڵنیاییه‌وه نیازپاكیمان له له‌غدا نه‌بینیایه نه‌ده‌هاتینه به‌غدا و بابه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییمان له‌نێواندا هه‌یه ئێستا لێكتێگه‌یشتنێكی زیاتریش هه‌یه له ڕابردوو و به‌به‌رده‌وامی گفتوگۆكان ده‌گه‌ینه ئه‌نجام".
Bas News-
