كه‌ركووك.. ئاسایش تیرۆریستێكی ده‌ستگیركرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووك(پارتی) له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای ده‌كات كه هێزه‌كانیان له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا تیرۆریستێك ده‌ستگیربكه‌ن .
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى كه‌ركووك، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه(29-9-2016) بڵاوكراوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه هاتووه "پاش كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى‌و چاودێرییه‌كى ورد، هێزه‌كانى ئاسایشى كه‌ركووك (پارتى) له هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان‌و پشكنیندا له شاره‌دێى (له‌یلان) تیرۆریستێكى داواكراویان به‌ناوى (م.ج.ع) ده‌ستگیركرد كه خه‌ڵكى گوندى (تل الرابعه) ه‌ى سه‌ر به قه‌زاى داقووقه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌دراوه كه ده‌ستگیركراوه‌كه له‌لایه‌ن دادگاى (داقووق)ه‌وه به‌پێى ماده‌ى 4 ى تیرۆر داواكراوه‌و ده‌ستى هه‌یه له ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ى تیرۆریستى جۆراوجۆردا له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك.
Bas News-
