نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمان: پێویستە پەکەکە بە زووترین کات شنگال چۆڵ بکات
شێخ شامۆ، نوێنەری پێکهاتەی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “داوا لە پەکەکە دەکەین، بەشێوەیەکی خێرا شنگال چۆڵ بکەن، چونکە تەواو بوونەتە جێگای نانەوەی دووبەرەکی لە شارەکە”.
بە گوتەی شێخ شامۆ: "خەڵک بێزار بووە لە پەکەکە، منداڵ دەڕفێنن، دەیان بەن بۆ سووریا و شەڕیان پێ دەکەن و ئازاری خەڵک دەدەن، هەر ڕۆژە و حزبیک رادەگەیەنن، تەواو خەڵک نیگەرانە لەو دۆخە، بۆیە داوادەکەین بەزووترین کات شنگال چۆڵ بکەن".
باسنیوز
