سەرۆك بارزانی و عەبادی لە کۆبوونەوە دان

سەرۆك  بارزانی و عەبادی لە کۆبوونەوە دان
سەبارەت بە چەند پرسێکی سیاسی و ئابووری، شاندی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدان.



بەپێی زانیارییەکان، ئێستا شاندی هەرێمی کوردستان کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی دەکات، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەدان. چاوەڕوان دەکرێت پرسی ئایندەی حکومڕانی لە عێراق و دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بودجەی کوردستان تواتوێ بکرێت.



بڕیارە دوای تەواوبوونی ئەم کۆبوونەوەیە، کۆبوونەوەیەکی دیکە بە بەشداری سەرۆك بارزانی و عەبادی، بۆ باسکردنی دۆسیەی سەربازی و پرسە سەربازییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ئەنجام بدرێت.








باسنیوز
Top