بایدن پشتگیری خۆی و وڵاته‌كه‌ی بۆ بارزانی دووپات ده‌كاته‌وه‌

بایدن پشتگیری خۆی و وڵاته‌كه‌ی بۆ بارزانی دووپات ده‌كاته‌وه‌


جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌كات و پتشگیری خۆیی و وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ردانی بارزانی و شانده‌كه‌ی بۆ به‌غدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.



ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (28ـ 9ـ 2016) جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.



لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جێگری سەرۆكی ئەمەریكا پشتگیریی خۆی و وڵاتەكەی بۆ سەردانی بارزانی و شاندی یاوەری بۆ بەغدا نیشاندا و هیوای خواست سەردانەكە سەركەوتوو بێت و ئەنجامی باشی هەبێت و پڕۆسەی دیالۆگ و دانوساندن و هەماهەنگی لەنێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام بێت.
Bas News-
Top