هێمن هەورامى: بەشێك لە سەردانەكەى بارزانى بۆ بەغدا باسکردنە لە عێراقى دواى داعش
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان هاتووە، هەورامى، بەشاندەکەی راگەیاندووە، لەسەر سەردانەكەى مەسعوود بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بەنیازە، لەگەڵ زۆربەى دەسەڵاتدارانى بەغدادا كۆ دەبێتەوە، مەبەستى سەرەكییش لەو سەردانە بۆ ئۆپەڕاسیۆنى موسڵە و جۆرى پەیوەندییەكانى هەولێر و بەغدا لە عێراقى دواى داعش، ئەو گفتوگۆیانە دەبن كە لە سەردانەكەدا باسی لێوە دەكرێت.
لە بەشێكى دیكەى دانیشتنەكەدا هێمن هەورامى، باسى لە شەڕى داعش كرد، كە هێزى پێشمەرگەى كوردستان سنوورێكى بەرفراوانى لە دەست تیرۆریستان پاكەوە كردووە و پێویستە وڵاتانى ئازادى جیهان هاوكارى و پاڵپشتى هەرێمى كوردستان بكەن، وڵاتى فەرەنساش یەكێك بووە لەو وڵاتانەى كە لەسەرەتاى شەڕەكەدا هاوكارێكى زۆر باش بووە بۆ هەرێمى كوردستان، هیوادارین بەردەوام بن لە هاوكارییەكانیان.
باسنیوز
