خانووی پلاستیكی بۆ ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 28/9/2016 عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێشوازی له باربارا ریجیكس، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی (I. O. M) و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه د. ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی توێژینه‌وه و ڕێنمایی كشتوكاڵی ئاماده بوو، باس له پڕۆژه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌كه تایبه‌ت به دابینكردنی ژماره‌یه‌ك خانووی پلاستیكی بۆ ئاواره‌كانی سووریا كه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، كرا، ژماره‌ی ئه‌و خانووه پلاستیكیانه 24 خانووه، كه هه‌ر پارێزگایه‌ك جگه له كه‌ركووك 8 خانووی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت.
ئامانجیش له‌م پڕۆژه‌یه دابینكردنی سه‌وزه و میوه و به بازاڕكردنه، هاوكات له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به یاداشتنامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتن كرا، كه به‌م زووانه له نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ڕێكخراوی (I. O. M) واژۆ ده‌كرێت.
باسنيوز
