وه‌زیری په‌روه‌رده و کونسوڵی توركیا كۆ بوونه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/9/2016 د.پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له محه‌مه‌د عاتفـی کونسوڵی گشتی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده خۆشحاڵی خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وڵاتی توركیا له ڕووی په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه ده‌ربڕی، هیوای خواست هاوكاری و یارمه‌تییه‌كان له خزمه‌تی باشتركردنی سێكته‌ری په‌روه‌رده، باشتر و زیاتر بن.
له به‌رامبه‌ردا کونسوڵی توركیا له هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی وه‌زاره‌ت و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی كرد كه هه‌میشه هاوكار بوونه و پیرۆزبایی له قوتابیان و مامۆستایان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌ستپیكی ساڵی نوێی خوێندنی (2016 ـ 2017) كرد، هیوای خواست كه ساڵێكی خیر و خۆشی بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده و کونسوڵی توركیا له هه‌رێم و شاندی یاوه‌ری به مه‌به‌ستی چه‌ند پرس و هاوكارییه‌كی په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمی كوردستان بوون.
باسنيوز
