دەزگای مین دەنگۆی بایکۆتکردنی دەوام بە درۆ دەخاتەوە

 دەزگای مین دەنگۆی بایکۆتکردنی دەوام بە درۆ دەخاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مین لە پارێزگای سلێمانی دەنگۆی بایکۆتکتدنی دەوامی فەرمیی لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بە درۆ دەخاتەوە.

رۆژی چوارشەممە 28ـی ئەیلوولی 2016، جەمال عەبدوڵڵا عەلی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای مین لە سلێمانی لە پەیجی تایبەتیی دەزگاکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە، کە وەک زۆرینەی مووچەخۆرانی سلێمانی، رۆژی سێشەممە 27ـی ئەیلوول دژی سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچە بەشداریی خۆپیشاندانیان کرد.

جەمال عەبدوڵڵا عەلی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەشێک لە میدیاکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە، کە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە مانیان گرتووە و دەوامیان بایکۆت کردووە، بەڵام ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و هەموو فەرمانبەران دەوامی ئاساییی خۆیان دەکەن.










باسنيوز
Top