په‌كه‌كه هه‌رزه‌كاران و گه‌نجانی خورماتوو ده‌نێرێته قه‌ندیل
به‌پێی زانیارییه‌كان، پارتى كرێكارانى كوردستان، ئێستا له كوردستانى باشوور، له‌ژێر ناوى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى كۆمه‌ڵگاى دیموكراتی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و پێشتریش له‌ژێر ناوى پارتى چاره‌سه‌ریى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌ڵام سه‌رجه‌م بڕیار و ڕێنماییه‌كانیان له قه‌ندیله‌وه بۆ دێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێستا له به‌شێك له ناوچه‌كانى یه‌كێتی- گۆڕان، پارتی كرێكارانى كوردستان له‌ژێر ناوى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى كۆمه‌ڵگاى دیمو‌كراتى، باره‌گای فه‌رمییان كردووه‌ته‌وه و له قه‌زاى خورماتووش له‌ناو یه‌كێك له كۆڵانه‌كانی قه‌زاكه باره‌گایان كردووه‌ته‌وه و ئازادانه كاری خۆیان ده‌كه‌ن و خولی (په‌روه‌رده‌یی هزرى و سه‌ربازى) بۆ گه‌نجان ده‌كه‌نه‌وه و به‌رده‌وامیش سه‌ردانى ماڵان ده‌كه‌ن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 25/9/2016، سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهی له خورماتوو كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت، ڕایگه‌یاند: "پارتی كرێكارانى كوردستان له‌ژێر ناوى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى كۆمه‌ڵگاى دیموكراتی، كاری خۆیان له خورماتوو ده‌كه‌ن و باره‌گاشیان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام باره‌گاكه‌یان بێ تابلۆیه و ڕۆژانه ژماره‌یه‌ك له كادیرانی شاخیان كه پێشتر گه‌ریلا بوونه ده‌مێننه‌وه و پۆل پۆل گه‌نجانى قه‌زاكه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه‌كه، گوتیشی: "كادیرانى په‌كه‌كه له خورماتوو خولی سه‌ربازى و په‌روه‌رده‌یی بۆ گه‌نجانى سنووره‌كه ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ژماره‌یه‌ك هه‌رزه‌كار و گه‌نج زیاتر ڕوویان لێ بكه‌ن و تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى له ماوه‌ى چوار مانگى ڕابردوودا 3 گه‌نج له خورماتوو كه یه‌كێكیان ناوى (ح. ن)ه هه‌فته‌ى ڕابردوو ڕووى له چیای قه‌ندیل كردووه و ئێستاش بووه‌ته گه‌ریلا و ئه‌م كارانه‌ى په‌كه‌كه‌ش جێگاى په‌سه‌ندكردن نییه له لایه‌ن ز‌وۆینه دایك و باوكانه‌وه".
هه‌مان سه‌رچاوه ئاشكراشی كرد، ئێستا ته‌واوى كه‌سوكارى ئه‌و گه‌نجانه‌ى خورماتوو كه ڕوویان له شاخ كردووه و بوونه‌ته گه‌ریلا، ژیانیان لێ تێك چووه و ڕۆژانه له سۆراخى كوڕه‌كانیاندان، به‌ڵام هیچ كادیرێكى په‌كه‌كه خۆیان لێیان ناكه‌نه خاوه‌ن و ده‌ڵێن خۆیان ڕۆیشتوونه‌ته شاخ و ئێمه مافمان به‌سه‌ریانه‌وه نییه.
ئه‌و گه‌نجه‌ى خورماتوو به ناوى (ح.ن)، پێشتر چه‌ند جارێك سه‌ردانى باره‌گاكه‌ى په‌كه‌كه‌ى له خورماتوو كردووه و پاشان كادیره گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه چه‌ند جارێك سه‌ردانى ماڵیان كردووه و تا هۆگرى بوون به گه‌ریلا بووه و پاشان چووه‌ته چیای قه‌ندیل و كه‌سوكاره‌كه‌شی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێستا خستوویانه‌ته خولی شه‌رڤانى نوێ و ده‌شڵێن كوڕه‌كه‌یان ڕاپۆرتى پزیشكى هه‌یه كه له ڕووى ده‌روونییه‌وه جێگیر نییه و هه‌رچه‌نده ڕاپۆرته پزیشكییه‌كه‌شیان ڕه‌وانه‌ى قه‌ندیل كردووه بۆ ناردنه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌یان، به‌ڵام بێ سوود بووه.
ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌رى، به‌رپرسی لیژنه‌ى ناوچه‌ى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له خورماتوو ڕایگه‌یاند: "په‌كه‌كه باره‌گاى له قه‌زاى خورماتوو كردووه‌ته‌وه و به ئاره‌زووى خۆیان كارى خۆیان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام سه‌ردانى ماڵان ده‌كه‌ن و زیاتریش ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌ردانى باره‌گاكه‌یان ده‌كه‌ن له توێژی گه‌نج و هه‌رزه‌كارن و به‌پێی زانیارییه‌كانیشمان كادیره‌كانى په‌كه‌كه خولی جۆراوجۆر ده‌كه‌نه‌وه بۆیان، تا بۆ لاى خۆیانیان ڕابكێشن".
شێخ له‌نگه‌رى، گوتیشی: "پێشتر ژماره‌یه‌ك له هه‌رزه‌كارانی خورماتوو ڕوویان له شاخ كردووه تا ببنه گه‌ریلا و ئێستاش به‌شێكیان له‌وێ ماونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش جێگاى په‌سه‌ندكردن نییه، كه هه‌رزه‌كاران له‌خشته ببرێن و بیانێرن بۆ شاخ، پێویسته كارى له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ڕێگه به‌و كادیرانه‌ى په‌كه‌كه بدرێت و باره‌گایان بمێنێت و خول بكه‌نه‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌رێكى زۆره كه‌وا گه‌نجانى تر بنێرن بۆ قه‌ندیل بۆ ئه‌وه‌ى بیانكه‌ن به گه‌ریلا، ئه‌مه‌ش ئێستا یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ى كه ڕووبه‌ڕووى به‌شێك له دایكان و باوكانی هه‌رڤه‌كاران و منداڵانی خورماتوو بووه‌ته‌وه".
باوكى یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی خورماتوو كه كوڕێكی چووه بۆ شاخ و بووه‌ته گه‌ریلا، نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكه‌ین، ڕایگه‌یاند، كوڕه‌كه‌م تازه په‌یمانگاى ته‌واو كردبوو، بێ ئاگادارى من سه‌ردانى باره‌گای په‌كه‌كه‌ى ده‌كرد له خورماتوو و به‌رده‌وامیش په‌رتووكه‌كانى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى ده‌خوێنده‌وه تا وای لێ هات سه‌ردانییه‌كانى بۆ لای كادیره گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه زیاتر كرد و ڕۆژانه به‌وانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بوو، هه‌رچه‌نده له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جموجۆڵانه‌ى ناڕه‌زایه‌تیم ده‌ده‌بڕی، به‌ڵام ده‌مگوت گه‌نجه و خۆی ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر واز ده‌هێنێت.
گوتیشی: "دواتر ڕۆژێكیان له به‌یه‌نییه‌وه تا دره‌نگانی شه‌و نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ، پاشان ده‌وروبه‌رمان ئاگادار كرده‌وه له‌باره‌ى دیارنه‌مانى و براده‌رێكى گوتى چووه بۆ ناو په‌كه‌كه و له شاخه، ئێتر په‌یوه‌ندیم كرد به كادیرانى په‌كه‌كه‌وه له مه‌ڕ چوونى كوڕه‌كه‌م بۆ شاخ، به‌ڵام ده‌یانگوت ئێمه نازانین و ئاگامان لێی نییه و دواى چه‌ند ڕۆژێك سه‌ردانى گوندى ئێنزێم كرد له بنارى قه‌ندیل، كه یه‌كێك له باره‌گاكانى په‌كه‌كه‌ى تێدایه و له‌گه‌ڵ كادیرانی گه‌ریلای په‌كه‌كه باسم له‌وه كرد كه كوڕه‌كه‌م هاتووه‌ته شاخ و ده‌مه‌وێت بیبینم، به‌ڵام گوتیان ئێمه ئاگامان لێی نییه و نازانین له كوێیه، به‌ڵام من دڵنیام له‌وه‌ى كه له قه‌ندیله و بووه‌ته گه‌ریلا و ئێستاش من په‌كه‌كه به تۆمه‌تبار ده‌زانم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان كوڕه‌كه‌میان ڕفاندووه".
باس‌نیوز
