مه‌سروور بارزانی كرده تیرۆریستییه‌كانی قامیشلۆ به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كات
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانییانی رووداوه‌كه، هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت به‌هه‌موولایه‌ك بدرێت، ئه‌وا ده‌توانرێت خاك و گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان باشتر بپارێزرێت.
ئه‌مڕۆ 27ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، دوو ته‌قینه‌وه له شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویاندا و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 50 كه‌س شه‌هید بوون و 177 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یاند.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌ر:
کرده تیرۆریستیه‌کانی ئه‌مڕۆی شاری قامیشلۆ شه‌رمه‌زارده‌که‌م و پرسه و هاوخه‌می خۆم، ئاراسته‌ی که‌سوکاری شه‌هیدان ده‌که‌م.
دووپاتی ده‌که‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر لە رۆژئاوای کوردستانیش بوار بدرێت هه‌موولایه‌ک پێکه‌وه به‌رگری له خاک و گه‌له‌که‌مان بکه‌ن، بە دڵنیاییەوە ده‌توانن کاریگه‌رتر به‌رانبه‌ر به تیرۆریست و دووژمنان بوه‌ستن و سه‌رکه‌وتنه‌کان بپارێزن.
