٥٠ خێزانی ئاوارەی کەمپی ماملیان پێداویستی ناوماڵەیان وەرگرت
رۆژی ٢٧/٧/٢٠١٦ دابەشکردنی کۆمەک و ھاوکاری و پێداویستیەکان بەسەر ئاوارەکان لە کەمپی ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامەو لەو میانەشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ھەڵمەتێکدا دەست بە دابەشکردنی پێداویستی ناوماڵە بەسەر ٥٠ خێزانی تازە ئاوارھبوودا لە کەمپی ماملیان لە سنوری پارێزگای دھۆک، ھاوکارییەکانیش بۆ ھەر خێزانێک بریتی بوو لە دابەشکردنی ٢ بەتانی، ٢ دۆشەک، ١ تەباخ، ترمزی ئاو، پریاسکەیەک خۆراک، پاککەرەوە و پانکە
لەلایەکی دیکە لە درێژەی دبەشکردنی ھاوکاری لە کەمپەکاندا، لە ھەڵمەتێکدا ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی بەردەڕەش لەسنوری پارێزگای دھۆک ھاوکاری مامۆستایانی وانەبێژی کەمپەکەیان کرد و تیایدا، پریاسکە (پارسێل)ی وشکەخۆراکیان بەسەر ٣٦ مامۆستای کەمپەکەدا دابەشکرد کە خۆبەخشانە لەقوتابخانەی کەمپ وانە دەڵێنەوە.
