دهۆک.. هاوكاری 500 خێزانی ئاواره‌ دەکرێت

 دهۆک.. هاوكاری 500 خێزانی ئاواره‌ دەکرێت
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێت، چه‌كی پاره‌ی پێشكه‌شی 500 خێزانی ئاواره‌ی موسڵ و ده‌وروبه‌ری دانیشتووی ناو شاری دهۆك ده‌كه‌ن.

ڕۆژی 27/7/2016 له‌ به‌رده‌وامی دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ بۆ ئاواره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێت، له‌ پارێزگای دهۆك چه‌كی پاره‌ی 50 دۆلاریان پێشكه‌شی 500 خێزانی ئاواره‌ی شاره‌كانی فه‌لوجه‌، ڕومادی، موسڵ و ده‌وروبه‌ری، دابه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌ هه‌ر خێزانێك به‌و چه‌كه‌ ده‌توانن جلوبه‌رگ و پێداویستی ڕۆژانه‌ی خۆی له‌ چه‌ند مۆڵێكی دیاریكراوی شاری پارێزگای دهۆك بكڕن.


ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێت له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی تایبه‌ت به‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردووه‌، دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ش یه‌كێكی دیكه‌ له‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ به‌ هاوبه‌شی ئه‌نجامده‌درێت و تیایدا خێزانه‌ ئاواره‌كانی عێراق سوودمه‌ند ده‌بن.








باسنيوز
Top