محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: گه‌شبینیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان هه‌یه
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتیی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی ڕاگه‌یاند: "ئومێد زۆره بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه گفتوگۆ و دانیشتن له‌نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئێستا نوێنه‌ری بارزانی له‌سلێمانییه و په‌یامی بارزانی گه‌یاندوه‌ته لایه‌نه‌كان".
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتیی كوردستان، ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه: "ئه‌م سه‌ردانه واده‌كات له داهاتوو بۆ كۆبونه‌وه و دانووسان له پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هه‌نگاوی باش بنرێت، كۆبونه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و فوئاد حوسێنیش سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه".
هاوكات گوتیشی: "ڕاو بۆچوونمان وه‌رگیراوه، ئومێدمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و گرفتانه ئێستا بۆچوونه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن ، بۆیه هه‌مووان به گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانینه چاره‌سه‌ر، یه‌كێتی و پارتیم بینووه هه‌موویان گه‌شبین بوون به چاره‌سه‌ری گرفته‌كان".
باسنيوز
