گەورەترین کانە بەردی زێڕی ئاسیا لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتە
ئەمڕۆ چوارشەممە (27/7/2016)، بەڕێوەبەری گشتیی کارگەی کان و پیشەسازیی زێری زەڕشۆران لە تیکاب سەر بە پارێزگای ورمێ ڕای گەیاند؛ کارگەی زەڕشۆران ساڵانە 600 کیلۆگرام زێر بەرهەم دێنێت.
محەمەدڕەزا ئەحمەدی، بەڕێوەبەری کارگەی کان و پیشەسازیی زێڕی زەڕشۆران گوتی: "چاوەڕوان دەکرێت ساڵی داهاتوو بەرهەمی زێڕ لەو کارگەیە بگاتە زیاتر کە تۆنێک و ئێستا نزیکەی 500 کەس لەو کارگەیە کار دەکەن".
کارگەی زڕەشۆرانی شاری تیکاب سەر بە پارێزگای ورمێ بە گەورەترین کانی باکووری کیشوەری ئاسیا هەژمار دەکرێت و بەپێی زانیارییەکان ئەو کارگەیە 27 و نیو ملیۆن تۆن بەردی زێڕی تێدایە.
بەگوتەی چاودێران هەرچەندە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەڕووی سامانی سروشتی و ژینگەوە دەوڵەمەندن، بەڵام بەرپرسانی ئێران ڕێگە نادەن دانیشتوانی ئەو ناوچانە لێ سوودمەند بن و بەپێی ئامارەکانی ئێران ئەو پارێزگایانە لەڕووی هەژاری و بێکارییەوە لە ڕێزبەندی یەکەمینەکانن.
باسنيوز
