برای ساڵح موسلیم: پەیەدە بە هێزی چەك كۆنترۆڵی كوردەكانی كردووە

 برای ساڵح موسلیم: پەیەدە بە هێزی چەك كۆنترۆڵی كوردەكانی كردووە
"مستەفا موسلیم، برا گەورەی ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) رایگەیاندووە كە "پەیەدە" نوێنەرایەتیی زیاتر لە 10%ی كوردانی سووریا ناكات؛ بەڵام دەستی بەسەر تەواوی كۆمەڵگەی رۆژئاوادا گرتووە لەبەر ئەوەی هێزی چەك بەكار دەهێنێت."

مستەفا موسلیم، پرۆفیسفۆر لە زانستی شەرعی بە "ئەنادۆل"؛ یەكینەكانی پاراستنی گەل؛ كە سەر بە پەیەدەیە و باڵێكی رێكخستنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یە تۆمەتباریان دەكات بە بەكارهێنانی بەرژوەندییە نەتەوەییەكان بۆ مەرامی سیاسی؛ ئاماژەی بەوەش كرد كە لەكاتی راگەیاندنی شۆڕش لە سووریا لە مانگی 3ی 2011یەوە؛ رژێمی بەشار ئەسەد بانگی سیاسییە كوردەكانی كرد و بەڵێنی پێدانی هەندێك ئیمتیازی وەك رێگەپێدان بە قسەكردن بە زمانی كوردی و كیانێكی سەربەخۆی پێدان و ئەمەش بووە هۆی بەلاڕێدابردنی بەشێك لە كوردەكان."

برا گەورەكەی ساڵح موسلیم، راشیگەیاند كە رژێمی سووریا زۆر بەڵێنی داوە پێش دەستپێكردنی شۆڕش، بەڵام هیچیانی جێبەجێ نەكرد؛ ئەمەش بابەتی پێدانی رەگەزنامەی 400 هەزار كوردی رۆژئاوای بە نموونە هێناوە. "

مستەفا موسلیم، پرۆفیسفۆر لە زانستی شەرعی؛ سەرسووڕمانیی خۆی بە هاوكاری و هەماهەنگیی بازرگانیی نێوان داعش و پەیەدە بە كڕین و فرۆشتنی نەوت نیشان دا و گوتی "ئەم بابەتە لە دەزگاكانی راگەیاندن وا پیشان دەدەن كە لەدژی یەكتر دەجەنگن. "

پرۆفیسفۆر مستەفا موسلیم ئامۆژگاریی براكەی "ساڵح موسلیم دەكات كە دوور كەوێتە لە رەوتی چەپی شیوعی، چونكە دەبێتە هۆی دۆڕاندنی بەرژوەندییە نەتەوەییەكانی كورد.










باسنيوز
Top