نێچیرڤان بارزانی ئامادەباشی حکوومەتی بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی تەقینەوەکەی قامشلۆ راگەیاند
ده‌قی په‌یامی سەرۆکوەزیرانی کوردستان:
به توندی هێرشه تیرۆرستییه‌کانی شاری قامشلۆ ئیدانه ده‌که‌م، که بووه هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی به ده‌یان هاووڵاتی . پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانییان ده‌که‌م و هیوای زوو چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌خوازم.
تیرۆرستان به‌م کرده‌وه قێزه‌وه‌نه دیسان سه‌لماندیان که دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لی کورد و مرۆڤایه‌تیین. به‌ڵام گه‌لی کورد وه‌ک هه‌میشه پێشه‌نگ ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ بنبڕکردنی تیرۆر له ناوچه‌که‌دا. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه به هه‌موو تواناکانییه‌وه یارمه‌تی لێقه‌وماوان و برینداربووانی ئه‌م کرده‌وه تیرۆرستییه بدات.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
KDP
