بە پەلامارە تیرۆریستییەكانی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 27ـی 7ـی 2016 بۆ سەر خوشك و براكانمان لە شاری قامیشلوی ڕۆژئاوای كوردستان زۆر دڵتەنگ و خەمناكم كە لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر، شەهید و برینداری لێ كەوتووەتەوە . زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دڕندانەی تیرۆریستان دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم. پێویستە پارێزگای دهۆك و دامودەزگە پەیوەندیدارەكانی هەرێم بە هەموو توانایەكیان یارمەتیی لێقەوماوان و بریندارانی ڕووداوە تیرۆریستییەكانی قامیشلو بدەن.
مسعود بارزانی
27ـی 7ـی 2016