دوو تەقینەوەی گەورە لە قامشلۆ روویاندا زیاتر لە ٢٣١ قوربانی هەیە
بەپێی سەرچاوەكانی رووداو، تەقینەوەكیان لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بۆمبڕێژكراو ئەنجامدراوە و ژمارەیەكی زۆر شەهید و بریندار هەن.
تەقینەوەكە گەڕەكی غەربی كردووەتە ئامانج كە زۆربەی وەزارەتەكانی رۆژئاوای كوردستان و فەرمانگە و نووسینگەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD ی لێن.
سەرچاوەكان دەڵێن لەنێو شەهید و برینداران هاونیشتمانیانی سڤیل و كارمەندانی ئاسایش هەن.
رووداو
