سەڵاحەدین دەمیرتاش: پێویستە پەكەكە و حكومەتی توركیا بگەڕێینەوە بۆ سەر مێزى گفتوگۆ

سەڵاحەدین دەمیرتاش: پێویستە پەكەكە و حكومەتی توركیا بگەڕێینەوە بۆ سەر مێزى گفتوگۆ
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکى هەدەپە داواى لە حکومەتى تورکیا و پەکەکە کرد سوود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆئەوەى دووبارە دەستپێکردنەوەى دانوستانەکانى ئاشتى.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکى هەدەپە دوێنێ لەبەردەم ئەندامانى هەدەپە لە پەرلەمانى تورکیا ڕایگەیاند " تورکیاى ئێستا جیاوازە لە تورکیاى پێش ١٤ى تەموز و پێش کودەتاکە و نابێـت ئەم دەرفەتەمان لە دەستبچێـت و پێویستە بگەڕێینەوە بۆ سەر مێزى گفتوگۆ،

سەڵاحەدین دەمیرتاش وتووشیەتى "هەرچەندە حکومەتیش دەیەوێ بەرەو دیموکراسى بچێت بەڵام کۆمەڵگا ئاشتى و دیموکراسى كەسانێك هەن نایانەوێ .

دواى ئەوەى ٨٥ فڕۆکەى جەنگیى تورکیا لە شەوى ٢٤ى تەمووزى ٢٠١٥ بە چڕى ٤٠٠ خاڵ و بارەگاى پەکەکەیان لە خاکى هەرێمى کوردستان بۆردومان کرد، کۆتایی بە پرۆسەى ئاشتى هات و ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکارى ئەڵمانیا بە ئەحمەد داودئۆغلۆى سەرۆک وەزیرانى تورکیاى ڕایگەیاندبوو "نابێت پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد کۆتایی پێبێت".

پرۆسەى ئاشتى لە نەورۆزى ساڵى ٢٠١٣ و بە خوێندنەوەى پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان لە ئامەد دەستیپێکرد. ئۆجەلان لە زیندانەوە چەند پرۆژەیەکى بۆ چۆنیەتى چارەسەرى ئاشتییانەى کێشەى کورد ئامادە کردووە.

لە دواى نزیکەى دوو ساڵ لە بەڕێوەچوونى پرۆسەى ئاشتى، ڕۆژى ٢٨ى شوباتى ٢٠١٥ لە کۆشکى دۆڵمە باخچەى بارەگاى سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى تورکیا، شاندى کورد بۆ ئیمڕالى و بەرپرسانى حکومەتى تورکیا ڕێککەوتنێکیان بڵاوکردەوە، کە لە ١٠ خاڵى پێشنیازکراوى ئۆجەلان پێکهاتبوو.

دوابەدواى ئەوەش ئەردۆغان لە چەند لێدوانێکیدا ڕایگەیاندبوو کە کێشەیەک بە ناوى کێشەى کورد، مێزى دانوستان و ڕێککەوتنى دۆڵمەباخچە بوونى نییە و قبوڵیان ناکات.

لە دواى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە شەوى ٢٤ى تەمووزى ٢٠١٥ یەکێتى ئەوروپا، ئیدارەى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و حکومەتى ئەڵمانیا پشتگیریى خۆیان بۆ بەردەوامیى پرۆسەى ئاشتى دووپاتکردووەتەوە و بەڵام تا ئێستا پرۆسەکە دەستى پێنەکردووەتەوە.
Top