بەغدا.. تەقینەوەیەک بازاڕێکی سەوزە و میوە دەکات ئامانج

 بەغدا.. تەقینەوەیەک بازاڕێکی سەوزە و میوە دەکات ئامانج
بۆمبێکی چێندراو لە بازاڕێکی سەوزە و میوەی باشووری شاری بەغدا رووی داوە و لانی کەم نۆ قوربانی لێکەوتووەتەوە.



هەروەک میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 27ـی تەمموزی 2016 لە بازاڕی سەوزە و میوە لە ناحیەی یوسفییە لە باشووری شاری بەغدا رووی داوە.



سەرچاوەیەک لە وەزارەی ناوخۆی عێراقی رایگەیاندووە، تەقینەوەکە لەرێگای بۆمبێکی چێندراو رووی داوە و بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی حەوت کەسی دیکە.



ماوەیەکە رۆژانە تەقینەوە لە پارێزگای بەغدا روودەدەن و زۆرینەی تەقینەوەکانیش لە بازاڕە میللییەکان و ناوچە هەژارنشینەکان روو دەدەن.



پێشتریش تەقینەوەی بارهەڵگرێک بوو لە بازاڕێکی گەڕەکی کەڕادە، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی 150 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 200 کەسی دیکە.





باسنیوز
Top