ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له قامیشلۆ روویدا
ئاژانسی سانای فه‌رمیی حكومه‌تی سوریا رایگه‌یاند: ئۆتۆمبیلێكی بۆمب ڕێژكراو له‌لایه‌ن كه‌سێكی خۆكوژه‌وه له‌سه‌ر رێگای نێوان فولكه‌ی هیلالیه‌و فولكه‌ی شاری جوان له رۆژئاوای شاری قامیشلۆ ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
هاوكات ئاژانسی فورات نیوز-نزیك له یه‌په‌گه- بڵاویكرده‌وه ته‌قینه‌وه‌كه له‌كاتژمێر 9:25 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ بووه‌و ئۆتۆمبێلێكی بۆمب ڕێژكراو له‌نزیك مزگه‌وتی قاسم‌و ته‌قێندراوه‌ته‌وه، به‌پێی زانیاری سه‌ره‌تایی كوژراو و بریندار هه‌ن.
