هەوڵی باشتركردنی مامەڵەی فەرمانبەران لەگەڵ هاونیشتمانیان دەدرێت
وۆرك شۆپێكی دوو رۆژەی تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌ران لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو، ئەوەش بۆ چۆنێتی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و به‌باشی به‌ڕێكردنی كاروباری هاونیشتمانیان.
سه‌عید كاكه‌یی، پسپۆڕ له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان دەڵێت "فەرمانبەر به پاره‌ی هاونیشتمانی مووچه وه‌رده‌گرێت، به پاره‌ی باج و سه‌روه‌ت و سامانه‌كان. مووچە هی حكومه‌ت نییە، بەڵكو هی هاونیشتمانیانە. هەر بۆیە رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هاونیشتمانی و فه‌رمانبه‌ر زۆر گرنگه و ئه‌وه كه‌لێنێكی زۆر گه‌وره‌یه".
له هه‌ندێك له فه‌رمانگه حكومییه‌كان سندووقی سكاڵا و پێشنیاز دانراوه، به‌ڵام كه‌مترین جار ئه‌م سندووقه به‌كارده‌هێنرێت. زۆر جار گله‌ییه‌كان رووبه‌ڕووی به‌رپرسه‌كان ده‌كرێته‌وه، كه سیسته‌می سزا و پاداشت په‌یڕه‌و ناكه‌ن.
نوخشه ناسیح، قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه دەڵێت "به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی به‌رپرسه له‌وه‌ی ئه‌و سندووقی سكاڵایه بكاته‌وه، جا رۆژانه بێت یان دوو رۆژ جارێك. لیژنه بۆ سكاڵاكه پێكده‌هێنین و گوته‌ی هه‌ردوولا وه‌رده‌گرین، ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌م بووبێت سزا ده‌درێت. له ساڵی 2016دا فه‌رمانبه‌رێكمان سزا داوه، به‌ڵام پێشووتر ئیشی له‌و جۆره زۆر كراوه".
رووداو -
