چاودێرێكی سیاسی: گه‌نجان شه‌رم ده‌كه‌ن بڵێن گۆڕانین بۆیه یادى گۆڕان نه‌كرایه‌وه
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌مساڵ لایه‌نگرانى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیرى خۆیان بۆ گۆڕان دووپات نه‌كرده‌وه و پیرۆزباییان له‌یه‌كتر نه‌كرد چاودێرێكى سیاسیش ده‌ڵێت بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان متمانه‌ى نه‌ماوه و خه‌ڵكى توڕه‌یه له‌و بزووتنه‌وه‌یه بۆیه هیچ كه‌سێك ئاماده نه‌بوو یادى گۆڕان بكاته‌وه و ده‌شڵێ ئێستا گه‌نج شه‌رم ده‌كات ( من گۆڕانم) چونكه گه‌نج ده‌زانێت، گۆڕان بووه‌ته‌وه به یه‌كێتى و بۆ ئاینده گۆڕان باجى ئه‌م كاره‌ى ده‌دات.
ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم، چاودێرى سیاسی و ڕێكخه‌رى خۆپیشاندانه‌كه‌ى 17ى شوباتى ساڵى 2011 له لێدوانێكدا گوتى: " خودى خۆم باوه‌ڕى ته‌واوم به پڕۆسه‌ى گۆڕانكارى هه‌یه پێویسته هه‌موو هاونیشتمانییه‌ك ئه‌و ڕاستیه بزانێت،بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان شتێكه و پڕۆسه‌ى گۆڕانكارى شتێكى دیكه‌یه، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌كو لایه‌نێكى سیاسی نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ به‌ڵێن و درووشمه‌كانى خۆى ڕاستگۆ بێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌ناو گۆڕاندا به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى خه‌ونیان به پله و پۆست و ئیمتیازاته‌وه ده‌بینى به‌ناوى نه‌وه‌ى نوێ یاخود گۆڕانكارى جۆراوجۆره‌وه هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیان چنیه‌وه و ئێستاش گۆڕان پشتی له خه‌ڵكى كردووه و خه‌ڵكى هیچ ئومێدێكى به گۆڕان نه‌ماوه و دواجار ده‌ركه‌وت ڕه‌فتار و گوفتاره‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هاوشێوه‌ى حییزبه ته‌قلیدیه‌كانى دیكه‌یه".
گوتیشى: "ئێمه ئومێدى ئه‌وه‌مان ده‌كرد بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ شه‌قامدا ڕاستگۆبێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ڕاستگۆ نه‌بوو! ئه‌گه‌ر گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌كى ڕاستگۆبوایه هه‌رگیز نه‌ده‌چووه ناو حیزبێكه‌وه كه ڕۆڵێكى باڵاى هه‌یه له گه‌نده‌ڵى به‌ڵام گۆڕان خۆى له گۆشه‌گیرى و چه‌قبه‌ستووییه‌كى زۆر بینینه‌وه بۆیه ناچاربوو به‌په‌له بچێته‌وه ناو یه‌كێتى".
ئه‌و چاودێره سیاسییه پێیوایه كه ئه‌وه‌نده‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان داویه‌تى له شه‌قام و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و ده‌نگى ناڕازى شه‌قامى كپ و لاواز كردووه، هیچ حیزبێكى دیكه نه‌یتوانیوه ده‌نگى ناڕازى شه‌قام لاواز بكات, بۆیه ئێستا خه‌ڵكى هۆشیاره و ڕۆژ به‌رۆژ شه‌قام و خه‌ڵكى ناڕأزى ده‌زانن گۆڕان ناتوانێ هیچ گۆڕانكارییه‌كى لاوه‌كى له‌م وڵاته‌دا بكات.
ئه‌و ڕێكخه‌ره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ى 17ى شوبات، گوتیشی: "ئێستا گۆڕان بووه‌ته‌وه به به‌شێكى گرنگى ناو یه‌كێتى! گۆڕان به‌جۆرێك ته‌سلیمى یه‌كێتى بووه، دوێنێ كه ساڵیادى دامه‌زراندنى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بوو سه‌ركرده‌كانى گۆڕان ڕوویان نه‌ده‌هات له‌شه‌قام و مه‌كۆكانى خۆیان یادى دامه‌زراندنى حیزبه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه! هه‌روه‌ها هیچ گه‌نجێك له ئه‌مساڵدا ئاماده‌نه‌بوو یادى دامه‌زراندنى گۆڕان بكاته‌وه، به‌ومانایه‌ى ئێستا گه‌نج شه‌رم ده‌كات بڵێت(من گۆڕانم) چونكه گه‌نج ده‌زانێ سه‌ركرده‌كانى گۆڕان و خودی گۆڕانیش بوونه‌ته‌وه به یه‌كێتى".
باس‌نیوز-
