هه‌ولێر... هاوكاری مادی 1000 خێزانه‌ ئاواره‌ ده‌كرێت

هه‌ولێر... هاوكاری مادی 1000 خێزانه‌ ئاواره‌ ده‌كرێت
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری كوێت چه‌كی پاره‌ی 50$ی پێشكه‌شی 1000 خێزانی ئاواره‌ی رومادی و فه‌لوجه‌ و موسڵ و تكریتی دانیشتوی ناو شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن.

رۆژی 26/7/2016 له‌ به‌رده‌وامی دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ بۆ ئاواره‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری كوێت، له‌ هه‌ولێری پایته‌خت چه‌كی پاره‌ی 50$ یان پێشكه‌شی 1000 خێزانی ئاواره‌ی شاره‌كانی فه‌لوجه‌و رومادی و موسڵ و تكریتی دانیشتوی ناو شار دابه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌ هه‌ر خێزانێك بڕی 50$ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌توانێت جلوبه‌رگ و پێداویستی رۆژانه‌ی خۆی له‌ چه‌ند مۆڵێكی دیاریكراوی شاری سلێمانیدا بكڕێت.

شایانی باسه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری كوێت له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی تایبه‌ت به‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردووه‌، دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ش یه‌كێكی تره‌ له‌و پرۆژانه‌ی كه‌ به‌هاوبه‌شی ئه‌نجامده‌درێت و تیایدا خێزانه‌ ئاواره‌كانی عێراق سوودمه‌ند ده‌بن.
Top