ئاگاداری‌ بۆسه‌رجه‌م ئه‌ندامانى كورته بالاكانى كوردستان

ئاگاداری‌ بۆسه‌رجه‌م ئه‌ندامانى كورته بالاكانى كوردستان
ئاگاداری سه‌رجه‌م كورته بالاكان ده‌که‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ ته‌نها موچه‌ی کورته بالایان هه‌یه‌ ، سه‌ردانی هۆبه‌ی که‌مئه‌ندامان بکه‌ن له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی کار و کاروباری کۆمه‌لایه‌تی له‌ سلێمانی بۆ پرکردنه‌وه‌ی فۆرمی دووباره‌ بینینه‌وه‌ی لیژنه‌ی کورته بالا و ئه‌م پێداویستیانه‌ له‌گه‌ل خۆیان ببه‌ن:

١-هه‌ویه‌ی که‌مئه‌ندامیه‌که‌یان
٢- استنساخی هویه‌ و جنسیه‌ و کارتی زانیاری و فۆرمی بایعی که‌ سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌ک استنساخ کرابێت.
٣-دوو وێنه‌ی نوێی ملهوه نى كورته بالاكه.
٤-دوو ژماره‌ ته‌له‌فۆن . كه‌سی كورته بالاكه ده‌توانێت خۆی نه‌روات و که‌سێک له‌ بری خۆی بنێرێت بۆ پرکردنه‌وه‌ی فۆرمه‌که‌.

تێبینی : پاش ته‌واو بوونی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ خاوه‌نی یه‌ک موچه‌ن پرکردنه‌وه‌ی فۆرم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی دوو موچه‌ن ده‌ست پێده‌کات.
عمرجبارسالح
سه‌روكى كومه‌له‌ى كورته بالاكانى كوردستان
مه‌لبه‌ندى گشتى
26/7/2016


Top