كێشه‌ى زانكۆ و كۆلێژ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كانى كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
په‌رله‌مانتارێكى كورد راى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق پرۆژه‌یاسایه‌كی تایبه‌ت به زانكۆ و كۆلێژ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كانى په‌سندكرد كه به‌پێی ئه‌و یاسایه، كێشه‌ى كۆلێژ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كانى كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بێت و هه‌ر قوتابییه‌كیش بیه‌وێت له زانكۆكانى دیكه‌ى عێراق درێژه به‌خویندن بدات، رێگه‌ى پێ ده‌درێت.
د. فه‌رهاد قادر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى خوێندنى باڵا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، روونی كرده‌وه، ئەو پرۆژە یاسایە تایبەتە بە زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگا ئەهلییەکان ، كه لە دوو خولی پێشووی پەرلەمان نەتوانرا پەسەند بکرێت و دواى نزیکەی ساڵێک کار لەسەرکردن لە لایەن لیژنەی خوێندنی باڵاوە، ئەمڕۆ پەرلەمان پەسەندی کرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، گوتیشى :" بەوەش زۆر کێشەی زانکۆ ئەهلییەکان چارەسەر دەبێت، هەروەها رێ‌و شوێنی یاسایی بۆ زۆر پرسی تایبەت بە کردنەوەی زانکۆی ئەهلی و ستاف و کرێی خوێندن و رووبەر و بەشە زانستیەکان وکردنەوەی خوێندنی باڵا چۆنێتی وەرگرتنی قوتابیان و ...هتد دیاریکراوه".
د. فه‌رهاد، به‌شێك له بڕگه و ماده‌كانى پرۆژهیاساكهى روون كرده‌وه، كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م: مادەی (٥٥)، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق پابەندە، بە دانپێدانان بە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکانی کوردستان کە بە پێی یاسای ژمارە (۲) ی ساڵی (۲٠۱۳) ی پەرلەمانی کوردستان دامەزراون، دوای ئەوەی مەرجەکانی ئەم یاسایە پەیرەو دەکەن، بەلای منەوە ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە و مەسەلەی دانپێنانى عێراق بە زانکۆ ئەهلییەکانی کوردستان زۆر ئاسان دەکات بەوەش گرفتی هاوتاکردنی بڕوانامەکانیان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە نامێنێت، هەروەک و دەتوانن لە پارێزگاکانی تری عێراق دابمەزرێن و دەشتوانن لە زانکۆکانی عێراق درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن.
دووەم : مادەی(۱۲)، بەرێوەبەری خوێندنی ئەهلی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای کوردستان دەبێتە ئەندام لە ئەنجومەنی خوێندنی باڵای ئەهلی عێراق.
سێیەم : مادەی (٤۷ )، پێویستە زانکۆکان خاوەنی میلاکی کارگێری خۆیان بن.
چوارەم : مادەی (٥٠)، دەوامکردن لە زانکۆ ئەهلییەکان بە خزمەت ئەژمار دەکرێت بۆ پلەی زانستی بەرزکردنەوە و سەرە مووچە و خانەنشینیش.
پێنجەم : مادەی (۹)، زانکۆی ئەهلی بۆی هەیە دوای وەرەگرتنی رەزامەندی وەزارەتی ناوبراو، خوێندنی باڵا ( ماستەر و دکتۆرا) بکاتەوە ئەگەر هاتوو پێداویستییەکانی فەراهەم کردبوو.
شەشەم : مادەی (٥۷) برگەی دووەم : پێویستە وەزارەتی ناوبراو رێنمایی پێویست بەپێی ئەم یاسایە دەربکات بۆ گونجاندنی ئەو کۆلێژو زانکۆ ئەهلییانەی کە پێش ئەم یاسایە مۆڵەتی ئەنجومەنی وەزیرانیان وەرگرتووە و تائێستا دانیان پێ نه‌نراوه.
برگەی سێهەم : وەزارەت ئەرکی رێکخستن و چارەسەرکردنی هەموو ئەو گرفتانەی هەیە کە پەیوەستن بە لقی زانکۆ باوەرپێکراوەکانەوە.
حەوتەم : مادەی (٥)، کۆلێژ یا زانکۆی ئەهلی نابێت لە بینای کاتی یان کرێدا بێت.
دواجار ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه "بەشێوەیەکی گشتی یاسایەکە لەخزمەتی زانست و پرۆسەی خوێندنی باڵادایە و جێی خۆیەتی ئاماژە بەوە بدرێت کە جگە لە لیژنەی خوێندنی باڵا ، لیژنەی یاساش هاوکارێکی باش بوون بۆ تێپەراندنی یاساکە، کە دوای واژووکردنی لەلایەن سەرۆک کۆمار و بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی وەقائعی عێراقی ئەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
bas
