کاروانی: ئێمە شانسمان لەگەڵ عێڕاقی یەکگرتوو نەماوە
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دوێنێ لە پەیامێکدا، کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا بڵاوی کردووەتە، ھاوکات ڕایگەیاند: "پشت بە خوا و ئیرادەی گەلی کوردستان لە ئاییندەیەکی نزیک دەردەکەوێ کە کێ پاشکۆیی دەوێت و کێ سەرەوەریی ھەڵدەبژێرێت.''
پەیوەست بەم پرسە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو (ئەبووبەکر کاروانی) ڕاگەیاند: "ئێمە وەک کورد و کوردستان شانسمان لەگەڵ عێراق نەماوە، ئایندەمان لەگەڵ داھاتووی عێڕاق نییە، بۆیە دەبێت لەناو خۆماندا پێویستە بڕیارێکی تۆکمەو جدیمان ھەبێ تا بگەین بە قەوارەی سەربەخۆیی نەتەوەیی خۆمان، بۆیە ئێستا ئەم دەرفەتە مێژووییە ھاتۆووەە پێشەوە نابێت لە کیسی بدەین، دەبێت ھەركةسێك ڕێگا خۆشبکات بۆ ئەم پرسە پشتگیری بکەین، لەوانەیە دەرفەتێکی وا گونجاو هەڵنەکەوێتەوە."
(کاروانی) گوتیشی: "گەڕانەوەی یەکێتیی ڕیزەکانی گەلی کوردستان زۆر پێویستە، تا لە یەکتر تێبگەن وسازان لەنێوان لایەنەکانی کوردستان و ھەموو پێکھاتەکانی تر ھەبێت، ھەروەھا ڕێککەوتن لەسەر پڕۆژەیەکی نیشتمانی بۆ ئەوەی ھەنگاوی کردەیی دروست بکەین، و نەخشە ڕێگایەک دیاری بکرێت و کات دیاری بکەین، و ڕۆڵ دابەش بکەین بڕیار بدەین ھەنگاو بنێین بۆ ڕاپرسی بە شێوەیەکی کردەیی."
PDK.info
