جێگەی داخە کە یەکێتی و گۆڕان پێشوازیان لە دوژمنێکی کورد کرد
چاودێری سیاسی وئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق (د. حەمید باڤی) ڕاگەیاند: "ھاتنی (نووری مالیکی) سەرۆکی حزبی دەعوە بۆ سلێمانی کارێکی زۆر خراپ بوو؛ لە جێگەی خۆیدا نەبوو، لەبەر ئەوەی بە ئاشکرا دژایەتیی ھەرێمی کوردستانی کردووە و کاتێک ئێمە لە بەغدا بووین چووین لەگەڵیدا دانیشتین کە ئەندامانی ھەموو کوتلەکانی تێدا بوو، زۆر بەئاشکرا باسی لەوە کرد کە بەھێز دێت ھەرێمی کوردستان دەگرێت! ھەڕەشەی دەکرد، بینیشمان چۆن ھاتە کەرکووک و خانەقین و زوممار، بەڵام سەرۆک بارزانی ڕوبەڕووی بووە."
گوتیشی، ئەو کات بەنیاز بوون ھێزێک بە ناوی کوردستان دروست بکەن کە بێن پارێزگاکانی ھەرێم بۆ خۆیان بگرن! بەڵام بە سەرۆک بارزانی نەیهێشت سەر بگرێت.
ئەو چاودێرەی سیاسەت ڕوونیشی کردەوە، زۆر بە داخەوە و کارێکی زۆر ناشیرینە (مالیکی) بێتە سلێمانی و ئەو پێشوازییە گەرمەیشی لێ بکەن!
(باڤی)ڕاشیگەیاند" سەرۆکی حیزبی دەعوە چەندین شکەستیشی ھێناوە لەوانە تەسلیم کردنی ئەنبار و مووسڵ بەداعش و سەرپێچیکردن دەستوور کە ھێزی میلیشیای لەعێراق دروست کرد، بۆیە ئێستا خۆی لە یەکێتی و گۆڕان نزیک دەکاتەوە، بۆ ئەوەی ھاوپەیمانیەتیەک دروست بکات و خۆ بەھێز بکاتەوە لە ڕێگەی ئەوانەوە.
PDK.info
