سلێمانى.. زه‌وى ده‌درێته كه‌سوكارى شه‌هیدان
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26/7/2016 یوسف یاسین، سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى ڕایگه‌یاند: "پێشتر له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بڕیار دراوه بۆ پێدانى زه‌وى به كه‌سوكارى شه‌هیدان و له ئێستاشدا لیستێكى زۆر له كه‌سوكارى شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامى سه‌نگه‌ر بۆ ئه‌وان هاتووه".
سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى، گوتیشى: "له مانگى ئابه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌ین و به چه‌ند وه‌جبه‌یه‌ك دابه‌شى ده‌كه‌ین، له یه‌كه‌م وه‌جبه‌شدا لیستێكى 300 كه‌سى زه‌وى وه‌رده‌گرن".
ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه كه لیستى ئه‌وانه‌ى ئێستا له به‌رده‌ستدان هه‌زار و 700 ناون، "هه‌ر چه‌نده له ئێستادا زه‌ویمان له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه له كانى گۆمه ژماره‌یه‌ك زه‌وى ئاماده كراوه، ده‌توانین به چه‌ند وه‌جبه‌یه‌ك دابه‌شى بكه‌ین".
باس‌نیوز
