گوتەبێژی فەرمی پارتی ڕوونکردنەوەیەک لەسەر رێککەوتنی ستراتیژی بڵاودەکاتەوە
دواى لێدوانه‌کانی هه‌ندێك له كادیران و سەرکردەکانی یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له‌سه‌ر چاره‌نووسى ڕێككه‌وتنى ستراتیژیی نێوان پارتى دیموكراتیی كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، مەحموود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ئاماژەی بەوە کرد: “ئاگاداری لێدوانه دژ به یه‌كه‌كانى كادیر و ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانین له باره‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتیژیى نێوان پارتیمان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، به‌شێكیان باس له مانه‌وه و پابه‌ندبوون به‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان به هه‌ڵوه‌شاوه له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن".
گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتیی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه كه ''هێشتا نه به نووسراو، نه له كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانماندا برایانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان باسیان له پابه‌ندنه‌بوونیان یاخود هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌م ڕێككه‌وتنه نه‌كردوو، ئێمه‌ش له پارتى دیموكراتیى كوردستان ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان به سوودى گه‌لى کوردستان زانیوه و له پرسه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌كاندا و له یه‌كڕیزى و ته‌بایی نێوخۆیی‌دا ڕۆڵى گرینگ و به‌رچاوى هه‌بووه".
مەحموود محەمەد باسیشی لەوە کرد کە ئەم بابەتە “مەتروکە” بۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و بە مانەوە یان هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنەکە، چاوەڕوانن ڕای فەرمیی خۆیان بە مەکتەبی سیاسیی پارتی و خەڵکی کوردستان ڕابگەیەنن.
پێشتر فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاندبوو: “ڕێککەوتننامەی ستراتیژیی نێوان پارتی و یەکێتی کۆتایی هاتووە”.
باس‌نیوز
