فراكسیۆنی پارتی وه‌ڵامی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌داته‌وه
له‌دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ده‌نگدانی حیزبه توركمانییه‌كان و فراكسۆنی پارتی دیموكراتیی كوردستان، چوار پۆستی قایمقام و به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سنووری ئیداره‌ی هه‌ولێر ئاڵوگۆڕی پێكرا، كه هه‌ریه‌كه له فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و لیستی خزمه‌ت ده‌نگیان پێنه‌داو به "نایاسایی" ناوی ده‌به‌ن.
كه‌نعان خه‌یلانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتیی كوردستان، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ له ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه كه كاتی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری بكات، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به نامه ئاگاداری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌نه‌وه كه ڕۆژی سێشه‌ممه دانراوه ده‌بێت له‌و ڕۆژه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكرێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتیی كوردستان، گوتیشی: "گۆڕانكارییه‌كان به‌پێی ده‌نگدان بووه، له كۆتای 28 ده‌نگ گۆڕانكارییه‌كان 18 ده‌نگیان هێناوه".
باس‌نیوز
