هه‌ولێر.. هاوكاری 1000 خێزانی ئاواره کرا
ئه‌مڕۆ 26/7/2016 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێتی، له هه‌ولێری پایته‌خت چه‌كی پاره‌ی 50 دۆلاریان پێشكه‌شی 1000 خێزانی ئاواره‌ی شاره‌كانی فه‌لوجه، ڕومادی، موسڵ و تكریتی دانیشتووی ناو شاریان دابه‌ش ده‌كه‌ن، كه هه‌ر خێزانێك به چه‌كه ده‌توانێت جلوبه‌رگ و پێداویستی ڕۆژانه‌ی خۆی، جگه له هه‌ولێر، له چه‌ند مۆڵێكی دیاریكراوی شاری سلێمانیشدا بكڕێت.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێت، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی تایبه‌ت به هاوكاریكردنی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردووه، دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ش یه‌كێكی تره له‌و پڕۆژانه‌ی كه به‌هاوبه‌شی ئه‌نجامده‌درێت و تیایدا خێزانه ئاواره‌كانی عێراق سوودمه‌ند ده‌بن.
باسنيوز
