لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دوو پڕۆە یاسا پەسەندکران
(عەرەفات کەرەم) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای دەستەی گشتی مافی ھەرێم و پارێزگاکان پەسەند کرا؛ ئەو یاسا گرنگە و شتی زۆر باشی تێدایە و، ھەرێم چوار ئەندامی لەو دەستەیەدا دەبێت و پارێزگاکانی دیکەش ھەریەکەیان و ئەندامێکیان دەبێت و، سەر بە ئەنجومەنی وەزیران دەبێت و، پەرلەمانیش سەرپەرشتییان دەکات."
(عەرەفات کەرەم) گوتیشی پرۆژەیاسایەکی دیکەش تایبەت بوو بە زانکۆ ئەھلییەکان ئەویەش بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.
KDP
