چوار قایمقامی نوێ دەستبەكار دەبن
(سەوری عسمەت)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "كۆبوونەوەی ژمارە (41)ـی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە كۆتا هات و، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن دەنگ درا لەسەر وەرگرتنی چوار قایمقامی سنووری پارێزگای هەولێر؛ لە كاتی دەنگداندا فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ هاوپەیمانەكانی دەنگیان دا بە چوار قایمقامە پێشنیازكراوەكە و یەكێتی و گۆڕان و لیستی خزمەت دەنگیان نەدا، جگە لە (ئەحمەد قادر) كە لە لیستی سەوزەوە دەنگی دا."
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕاشیگەیاند: "پۆستەكان بەم شێوەیە خرانە دەنگدانەوە، (جوان ڕەفیق فەتحوڵا)، بەڕێوەبەری شارەدێی بەحركە، بوو بە قایمقامی شارۆچكەی شەقڵاوە، (هێمن قادر فەقێ عەبدوڵا قادر)، كە بەڕێوەبەری شارەدێی دارەتووە، پۆستی قایمقامییەتی شارۆچكەی خەباتی وەرگرت، هەروەها (ئەحمەد قادر حەمەدئەمین)، بوو بە قایمقامی شارۆچكەی چۆمان، كە بەڕێوەبەری شارەدێی خەلیفانە؛ هەروەها (كوێستان (ئەحمەد قادر)، بەڕێوەبەری شارەدێی شەمامك، پۆستی قایمقامیەتی شارۆچكەی ڕواندز وەردەگرێت."
(عسمەت) گوتیشی: "دەستبەكاربوونی ئەم چوار قایمقامە لە ئەنجوومەن پەسەند كراوە و بە نووسراوی فەرمی دەدرێت بە پارێزگا و ئەوانیش بەپێی یاسا و ڕێسای خۆیان، ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆی دەكەن تا بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی پێ دەربچێت و دەستبەكار بن".
لە پەیجی تایبەتی خۆیشیەوە عیماد رەفعەت سەرۆكی فراكسیۆنی توركمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر نووسیویەتی کە ئەمڕۆ دەنگیان بەو چوار قایمقامە داوە.
KDP
