به بڕیاری نه‌جمه‌دین كه‌ریم ماڵی په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی ده‌ڕووخێنرێت
محه‌مه‌د عوسمان، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند: "ئه‌و شه‌وه‌ی لیوا شێركۆ شوانی شه‌هید بوو، ئێمه له به‌غدا بووین بۆ به‌یانی زوو گه‌یشتمه به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێم وابوو به‌رگری له خاك له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، بۆ به‌یانی كه گه‌یشتنه ئه‌وێ هێرش ده‌ستی پێكرد له‌وێ دوو ئۆتۆمبێڵم سووتا، چوار پاسه‌وانم برینداربوون یه‌كێكیان كوڕه‌كه‌ی خۆم بووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه "دوای ئه‌و ڕووداوه گه‌یشته وه‌زیری نه‌وتی عێراقی، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور قسه‌ی كرد بوو، گوتبووی په‌رله‌مانتارێك په‌رله‌مان به‌جێ بهێڵێت بچێت له‌وێ خۆی به كوشتن بدات، وه‌ك وه‌فایه‌ك پێم خۆشه خانویه‌كی بده‌یتێ، به‌هۆی نه‌بوونی خانوو، خانوویه‌كی سووتاویان پێدام و منیش له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم نۆژه‌نم كرده‌وه، دوای چاك كردنی خانووه‌كه ده‌ستمان كرد به‌دروستكردنی چه‌ند ژوورێكی زیاد بۆ پاسه‌وانه‌كان، كاتێكیش له ماڵ نه‌بووین هاتوومه‌ته‌وه بینم خانووه‌كه ڕووخاوه گوتم ئه‌وه چی بووه گوتیان ئه‌و خانووه به‌فه‌رمانی پارێزگای كه‌ركووك ڕووخاوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی له گوتیشی: "نوێنه‌ری پارێزگا و كه‌ناڵی كه‌ركووك هاتوون بۆ ماڵه‌كه ڕاپۆرتی خۆیان داوه كه هیچ زیاده‌ڕۆییه‌ك له خانووه‌كه نه‌بووه، به‌ڵام ڕووخاندنی خانووه‌كه‌م به‌فه‌رمانی پارێزگای كه‌ركووك بووه، بۆیه من ئه‌م داوایه‌م ده‌به‌مه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، پێیان ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕۆیم كردووه، ئه‌وه حه‌قه یه‌كێتی لێم قبوڵ نه‌كات، ئه‌گه‌رناش ده‌بێت یه‌كێتی ئه‌وه قبوڵ نه‌كات، چونكه نه‌ده‌بوو بڕیاری واخێرا بدرێت، پێم وایه ئه‌وه به پارێزگاری كه‌ركووك كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه له مه‌كته‌بی سیاسی حه‌قی خۆی وه‌رنه‌گرێت، ڕێكاری یاسایی ده‌گرمه به‌ر".
باس‌نیوز
