ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: لە ڕوانگەی بەرپرسیاریەتییەوە نەرمی دەنوێنین

 ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: لە ڕوانگەی بەرپرسیاریەتییەوە نەرمی دەنوێنین
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لە ڕوانگەی بەرپرسیاریەتییەوە، پارتی دیموکراتیی کوردستان نەرمی دەنوێنێت و هەوڵەکانی بارزانی لەمبارەیەوە دەرخەری ئەو ڕاستییەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 26\7\2016، عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: “چەند هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە هەوڵ بدات لایەنە سیاسییەکان لەیەکتری نزیک ببنەوە و گرفتەکانیان چارەسەر بکرێت”. ڕوونیشی کردەوە کە بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەک خانەوادە و خۆی لە ڕوانگەی تێگەیشتنی نێودەوڵەتی و پەیوەندییەکانی و پێگەی نێودەوڵەتی، وای کردووە کە لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییەدا بێت”.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ڕوونیشی کردەوە، بارزانی درک بەو مەترسییانە دەکات و هەست بە دەستکەوتەکانیش دەکات کە پارتی لە ڕوانگەی بەرپرسیاریەتییەوە هەمیشە نەرمی نواندووە و لەپێناوی بەرژەوەندیی گشتی نەرمی نواندووە و لە مافەکانی خۆی خۆش بووە. گوتیشی: “بەرژەوەندی ئەو قۆناغە وادەخوازێت کە پارتی بەرپرسیارانە مامەڵە بکات”.









باسنیوز
Top