پەرلەمانتارێك: پڕۆژە یاسایەكی گرنگ لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان پەسەند كرا
د.ئەردەلان نوورەدین، ئەندام پەرلەمانی عێراق، لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، "ئەمڕو سێشەممە 26-7-2016 لە دوای مشتومڕیكی زۆر و رێگرییەكی زۆری كوتلە شیعییەكان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، توانیمان پرۆژە یاسای دەستەی گشتیی گەرەنتی مافەكانی هەریم و پارێزگاكانی نەبەستراو بە هەرێمەكان پەسەند بكەین، كە لە چەندین ڕووەوە مافێكی زۆری یاسایی بە هەرێمی كوردستان دەدات."
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەشی بەوە دا، بەپێی ئەم پرۆژەیە ئەم دەستەیە دادەمەزرێت، لە كۆیی 18 ئەندام 4 نوێنەری هەرێمی كوردستان ئەندام دەبن، ئەم دەستەیە پلان و بەرنامە دادەڕێژێت، بۆ گەرەنتی هاوبەشی هەرێم لە بەڕێوەبردنی دەزگاكانی دەوڵەت بەبێ جیاوازیی مەزهەبی و ئایینی بیروڕا، هەروەها دیاریكردنی پیداویستییەكانی هەرێم و پارێزگاكان لە ( تواناسازی و زمالاتی خویندن) تواناسازی و زمالاتی خویندن و رێكخستنی كۆنفرانساتی هەرێمی و نیودەوڵەتی، سەبارەت بە هەرێم و پارێزگاكان، بەشداریكردنی هەرێم لە پرۆگرامە نێودەوڵەتییەكان لەم بابەتانە پەیوەستن بە كێشەكانی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە".
باسنیوز
