کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە دوو بەش خوێندکاران وەردەگرێت

 کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە دوو بەش خوێندکاران وەردەگرێت
کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر دەستی بە هەنگاوی یەکەمی وەرگرتنی خویندکاران بۆ ساڵی خوێندنی 2016_2017 کرد.

عەبدولخالق محەمەد قادر، ڕاگری کۆلێژی ھونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر، رایگەیاند، لە ساڵی خوێندنی 2016_2017، کۆلێژەکە تەنیا بۆ هەردوو بەشی میوزیک و شێوەکاری، خوێندکار وەردەگرێت.

عەبدولخالق محەمەد قادر داوای لەو خوێندکارانە کرد، کە ئارەزوو دەکەن لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان درێژە بە خوێندن بدەن، لە رێکەوتی 24ـی تەمموز تاوەکو 24ـی ئابی 2016 سەردانی کۆلێژەکە بکەن، بۆ وەرگرتنی فۆرم.









باسنیوز
Top