ئاسایشی هەڵەبجە کادیرێکی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی دەستگیر دەکات

 ئاسایشی هەڵەبجە کادیرێکی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی دەستگیر دەکات
کادیریکی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان كە هاوكات بەرپرسی بەشی پەروەردەی ئەو ناوچەیەیە، سەعات 11ی شەوی ڕابردوو 25\7\2016 لە پارێزگای هەڵەبجە، لەلایەن هێزێكی ئاسایشی ئەو پارێزگایەوە دەستگیر کراوە. ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەش ڕایدەگەیەنێت کە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نازانن.

ئەمڕۆ سێشەممە 26\7\2016، ئەنوەر عەنەبی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند: “لە لایەن ئاسایشی هەڵەبجەوە کادیرێکمان دەستگیر کراوە کە دواتر پرسیارمان کردووە، گوتوویانە بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە و تائێستاش هۆکارەکەی نازانین”. ڕوونیشی کردەوە، ئاسایشیان لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە هۆکاری دەستگیرکردنی کادیرەکەیان بۆ ڕوون بکاتەوە، بەڵام لە وەڵامدا پێیان گوتراوە کە نەیانزانیوە ئەندامی بزووتنەوەی ئیسلامییە.

هەر لەمبارەیەوە،محەمەد عەبدولقادر، بەرپرسی ناوچەی یەكی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان لە هەڵەبجە، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: “سەعات 11ی شەوی ڕابردوو، هێزێكی ئاسایش چوونەتە ماڵی ئەو ئەندام ناوچەیەی بزووتنەوە كە ناوی عیسا حەسەن-ە و دەستگیریان كردووە”، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکرد.











باسنیوز
Top