فواد حسین جارێکی تر لەگەڵ نەوشیروان مستەفا کۆدەبێتەوە
بەپێى ئەو زانیارییەکان فواد حسێن لە سەردانەکەیدا بۆ سلێمانى هیچ پێشنیازێکى بۆلاى لایەنەکان پێنەبووە و داواى راو بۆچون و پێشنیازى ئەوانى کردووە بۆ چارەسەرى کێشەکان.
ئەو سەرچاوەیە وتیشى، لە دوو رۆژى داهاتوودا جارێکى تر فواد حسێن سەردانى سلێمانى دەکاتەوە و دووبارە لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و بەرپرسانى یەکێتیشدا کۆدەبێتەوە، کە پێدەچێت وەڵامى بارزانى پێ بێت بۆ پێشنیاز و راو بۆچونەکانیان.
فواد حسێن سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان دوێنێ لە سلێمانى و دوور لە چاوى کامێراکان لەگەڵ رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕاندا کۆبوەوەو دواتریش لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیاردا بە جیا جیا کۆبوەوە.
پێشتریش رۆژى ١٤ ئەم مانگە بە نوێنەرایەتى بارزانى لەگەڵ عەلى باپیر ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى و ١٧ ئەم مانگەش لەگەڵ سەلاحەدین بەهادین ئەمیندارى گشتى یەکگرتوودا کۆبوەوە و بەپێى زانیارییەکان لەو دوو کۆبونەوەشدا بەبێ ئەوەى هیچ پێشنیازێک پێشکەش بکات داواى پێشنیاز و راو بۆچونى ئەوانى کردووە بۆ چارەسەرى کێشەکان.
