پاش دوو ساڵ لە قەیرانی دارایی.. وەزارەتی شارەوانی پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر كەركووك جێبەجێ‌ دەكات

پاش دوو ساڵ لە قەیرانی دارایی.. وەزارەتی شارەوانی پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر كەركووك جێبەجێ‌ دەكات
پاش دوو ساڵ لە قەیرانی دارایی و وەستانی پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان،وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە 20% ی داهاتی شارەوانیەكان پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر-كەركووكی دەستپێكرد.
نەورۆز مەولود-وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كە سەردانی پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر-كەركووكی كرد بۆ میدیاكان گوتی:یەكێك لە بڕیارەكانی چاكسازی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری گەڕاندنەوەی 20%ی داهاتەكان بوو بۆ شارەوانیەكان بۆ ئەوەی لە پرۆژە خزمەتوگوزاریەكان خەرج بكرێت، وەزیری شارەوانی زیاتر گوتی:پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر كەركووك بە 20%ی داهاتی شارەوانیەكان لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر-شارەوانی پێنج جێبەجێ‌ دەكرێت .
عەبدولڵا شەمسەدین یەكێكە لە ئەندازیارانی پرۆژەكە گوتی: بە 148 ملیۆن دیناری 20% ی داهاتی شارەوانیەكان،بە درێژی 100 مەتر شەقامی هەولێر-كەركووك قیڕتاودەكرێت كەدوای قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان لەساڵی 2014 دا كاری فەرش كردنی بۆ كرابوو،بەڵام تەواو نەكرا.
ئەو ئەندازیارە دەڵێ‌:بە داهاتی 20%ی شارەوانیەكان دەتوانین زۆرێك لەو پرۆژانە تەواو بكەین كە تەواو نەكراون.
بەڕێوەبەری هونەری پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر-كەركووك كاكە ڕەش مستەفاش گوتی:قیری پرۆژەكەمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانكردنەوەی هەولێر وەرگرتووە،چونكە لە ساڵی 2014 ەوە تا ئێستا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانین خۆمان قیرەكە دابین بكەین و بەرهەممان وەستاوە.
پۆلیسێكی هاتوچۆی سەر ئەو شەقامە گوتی:قیرتاوكردنی ئەو شەقامە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەكان سانا تر دەكات و قەرەباڵغی و ڕووداویش كەم دەكاتەوە.












Top